AP ١٤٠١ پووشپەڕ ٣٠ ٠٧:٥٥

نارەزایەتی شەقامی عێراق لە هێرشەکەی زاخۆ؛

هێرش کرایە سەر باڵوێزخانەی تورکیا لە شارەکانی عێراق

هێرش کرایە سەر باڵوێزخانەی تورکیا لە شارەکانی عێراق

لە درێژەی کاردانەوەکان لە دژی بۆردومانەکەى تورکیا لە زاخۆ کە ژمارەیەک قوربانى لێکەوتەوە، خۆپیشاندەران لە چەند شارێکى عێراق هێرشیان کردە سەر باڵیۆزخانەو نوسینگەکانى تورکیا.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، شەوی رابردوو خۆپیشاندەران لە شاری بەغدا چوونە بەردەم باڵیۆزخانەى تورکیاو ئاڵای تورکیایان لەسەر باڵیۆزخانەی ئەو وڵاتە داگرت و باڵیۆزخانەکە چۆڵکراوە.

هەروەها لە شاری نەجەفیش خۆپیشاندەران هەڵیانكوتایە سەر نوسینگەی ڤیزای توركیاو ئاڵای توركیایان داگرت و دەرگاكەیان داخست.

لەلایەکى دیکەوە حکومەتى عێراق بە فەرمى کاربەڕێکەری باڵوێزخانەی خۆی لە ئەنقەرە گەڕاندەوە بەغداو، هەروەها کاری دەستبەکاربوونی باڵوێزی تازەی تورکیاشی لە عێراق ڕاگرت.

News ID 42870

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha